بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە،عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کرد، لهكۆبوونهوهیهكدا سڵاوی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بهسهرۆك كۆمار گەیاندن و سەرۆکی کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی ڕوسیا دەربڕی.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، هەروەها پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وپێویستی یەکخستنی هەوڵەکان لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی لەقوڵایی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا کردهوە، کە لە (٨٠) ساڵ زیاتره و پێویستی پهرهپێدانیان بۆ ئهوهی بوارهكانی وزه و ئابووری و تهكنۆلۆژیا و وهبهرهێنان بگرێتهوه وبهرژهوهندی باڵای ههردوو وڵاتی دۆست بهدیبهێنێت.
لای خۆیەوە، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بنیاتنەر لەگەڵ عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا دەربڕی.