بهغدا-INA
سەرۆکایەتی کۆمار پشتڕاستی کردەوە کە دەستی كارمهندێكی لیواکانی سەرۆکایەتی لهكارهكهی کشاوەندوەتهوە و ڕەوانەی لێپێچینهوه کردووە بههۆی ئیستغلالکردنی پایهی کارەکەی وبێزاركرن.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" لە چوارچێوەی وردبینی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پرەنسیپی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە ڕاستییەکان، دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە كارمهندێكی لیواکانی سەرۆکایەتی کە ڕاسپێردراوە بۆ کارکردن لە سەرۆکایەتی کۆمار، سیفهتی وهزیفیهكهی خۆی بهكاری هێناوه بۆ بێزاكردن لهكاتی پەیوەندیکردن لەگەڵ هاووڵاتیان و ئیستغلالکردنی ناوی بەرپرسانی ناو دامەزراوەی سەرۆکایەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجە شەخسییەکانی خۆی، وئیدیعای كردووه كهتوانای ههیه کاریگەری لەسەر دەرکردنی بڕیارەکان بكات.
ههروهها دەمانەوێت بەتەواوی پشتڕاستی بکەینەوە کە هەموو کردەوەکانی ئەو کەسەی کە باسمان کرد تاکەکەسی و شەخسی بووە و هیچ توانایەکی نەبووە بۆ کاریگەری لەسەر دەرکردنی هیچ بڕیارێکی پەیوەست بە کاری سەرۆکایەتی کۆمارهوه، وسەرۆک کۆمار لەگەڵ زانینی بابەتەکە ڕێنمایی دا کە دەستبەجێ دەستی لە کارەکەی بکشێتەوە و فەرمانی دا لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لهگهڵی بکرێت و هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی لە دژی بگیرێتەبەر و لهدژی هەرکەسێک كه پۆست و کارەکەی بقۆزێتەوە یان زیان بە ناوبانگی سەرۆکایەتی كۆمار بگەیەنێت وڕێ لهو ڕۆڵانەی بگڕێت كە بۆ خزمەتکردنی هەموو عێراقییەکانه.