سەڵاحەدین – ا ه ع ئەمرۆ شەممە، عەمید محەمەد حەماش بەرێوەبەری پۆلیسی عەلەم لەمیانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی ناوچەی (مەتیبیجە) لە خۆرهەڵاتی سەڵاحەدین شەهید كرا. سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع نێردراوە، رایگەیاند:" لە میانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی ناوچەی متیبیجە، لە نزیك پردی زركە بۆمبێكی تەوقیتكراو بە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی عەلەم تەقیەوە و لە ئاكامدا بەرێوەبەری پۆلیسی عەلەم و شۆفێرەكەی شەهیدبوون و ئەفسەرێكی تریش بریندار بوو".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات