بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆی پێشوازی لە ئیڤیت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و شاندی یاوەری کرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری پێشوازی لە ئیڤیت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و شاندی یاوەری کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد مەراسیمی پێشوازیی فەرمی ڕێکخرا کە تیایدا بهرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ بەشداریان تیایدا کرد، بڕیاروایه لەم سەردانەدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە سازبكرێن كهببن هۆكاری هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی زیاتری نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق وهاوتا بەریتانییەکەی.