ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی سێ ساڵی تەواو دەکات و دانیشتنەکەی دوادەخات

سیاسی
  • 26-11-2024, 16:36
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی دواخست کەبە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێوەچوو.
    لە ڕاگەیەندراوێکی فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی دواخست دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی بودجەی سێ ساڵەی تەواو کرد.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی ژمارە (148)ی ساڵی 1974 تەواوکرد، هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای ڕێکخستنی مافی قوربانیانه‌كانی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب و سەنتەری ئەلنەقا و  ڕووداوی ئەلحەمدانییە ته‌واوكرد.