سەرۆک وەزیران جه‌خت له‌سه‌ر خواستەکەی بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ به‌ریتانیا ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 26-11-2024, 14:41
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران خواستی خۆی بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ بەریتانیا دووپاتکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە ئیڤیت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد، وله‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رێگاکانی هاوکاری هاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کران.
    هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر فراوانکردنی هاریکاریه‌كان له‌بواره‌ ئەمنییەکان و پەرەپێدانی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە سنووربەزێنەکان، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی لەنێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی هەردوو وڵات واژۆ دەکرێت. 
    سودانی  ئاماژه‌كرد به‌کرانەوەی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی فرەیی و شەراکەتی بەرهەمهێنەر، و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست، بەتایبەت لەبەر ڕۆشنایی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لە عێراق. هه‌روه‌ها جەختكرده‌وه‌ لەسەر خواستی خۆی بۆ بەرەو بنیاتنانی هاوبەشییەکی ئابووری لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو، کە یەکسان بێت له‌گه‌ڵ قەبارەی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بازرگانی و ئابووریدا و کراوەیی بەرامبەر بە هەموو هاوبەشییە ئابوورییە بەرهەمدارەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لەپرۆسه‌ی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی پڕۆژەکان، و پەرەپێدانی ژێرخانی عێراق.
    لای خۆیەوە کوپەر سڵاوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەری گەیاندە سودانی، و خواستی حکومەتی بەریتانیا ده‌ڕبڕی كه‌سودانی له‌سه‌رداوایه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات، کە پێشتر بەهۆی پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە دواخراوه‌. وجەختیشی له‌ویستی بەریتانیا بۆ فراوانکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا كرده‌وه‌.