سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی دووەمی مانگی داهاتوو وەک وادەی ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات

سیاسی
  • 26-11-2024, 14:34
  • +A -A

    هه‌ولێر-INA - ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دووەمی مانگی داهاتووی وەک وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە هەرێم دیاریکرد.
    دڵشاد شیهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی دەرکرد، ڕۆژی 2/12/2024 وەک وادەی ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی شه‌شه‌م دیاریکرد.  
    ئاماژەی بەوەشکرد" له‌دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنه‌كان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، هەروەها له‌دوای ده‌رچوونی لیستی فەرمی ناوی براوەکان، پەیوەندی بە سەرجەم لایەنەکانەوە کراوه‌ بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دانیشتنی پەرلەمان.
    ڕوونیشیکردەوە" یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، ودواتر حکومەتێکی خزمەتگوزاری بەهێز پێکدەهێنرێت.