بهغدا-INA
محهمهد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا و وەزیری وزەی سعودیە ئەنجامدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ئەلیکساندەر نۆڤاک و وەزیری وزەی سعودیە شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان ئال سعود کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی بازاڕەکانی وزەی جیهان و پەیوەندییەکانی بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و بە بازاڕکردنی و دابینکردنی تاوتوێ کرا، و جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و هاوسەنگی و نرخی دادپەروەرانە کرایەوە، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر ڕۆڵی گرنگی گروپی (ئۆپێک پڵەس) لەم چوارچێوەیەدا.