ههولێرـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەردی بناخەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانی دانا کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی LDSی ئەمەریکییەوە بنیات دەنرێت.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت باسی لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان لەنێو كۆمەڵگە كرد و وێڕای دەستخۆشیكردنی لە دامودەزگا ئەمنییەكان كە ڕۆژانە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكەن، بەڵام نیگەرانیی خۆیشی لەوە دەربڕی كە دیاردەكە بە شێوەیەك تەشەنەی سەندووە، بووەتە هەواڵی ڕۆژانە. هاوكات داوای لە حكوومەتی فیدڕاڵ كرد، ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تاوانبارانە توندتر بكات كە بازرگانیی بە ژیانی خەڵكەوە دەكەن. هەروەك داواشی كرد نە پێگەی سیاسی، نە دەسەڵات، نە هێز، هیچ شتێك نەبێتە پاساو بۆ چاوپۆشیكردن لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.
لهبهشێكی دیكهی وتارهكهیدا وتی" بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقیی هاوبەشی هەموو لایەكمانە، پێویستە هەموومان لە خێزانەوە، تا ناوەندی پەروەردەیی، ئەكادیمی، رۆشنبیرەكان، مامۆستایانی ئایینی، دەزگاكانی راگەیاندن، هاوكار و پشتیوانی هەوڵەكانی حكوومەت بن و لە ڕێگەی هەڵمەتی هاوبەش و بەیەكەوە لەسەر ئاستی جۆراوجۆر، كار بۆ پەرەپێدانی هۆشیاریی نێو كۆمەڵگە و بە تایبەتی گەنجەكانمان بكەن و لە مەترسی و كارەساتەكانی ئەم كێشەیە ئاگادار بكرێنەوە. من داوا لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەكەم، ڕێكاری توندتر بگرنە بەر بۆ چاودێریكردنی تەشەنەكردن یا خوانەخواستە بەكارهێنانی ئەم جۆرە مەوادانە لەو شوێنانەی كە پێویستە شوێنی فێركردن و خوێندن و قوتابخانە و زانكۆكان بن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات