به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود، لەگەڵ شاندێکی فراكسیۆنه‌كانی کوردستان تاوتوێی بڕیاری دادگای تایبه‌ت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.
ڕاگه‌یاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە بارەگای دادگا پێشوازی لە شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری کرد كه‌پێكهاتبوو لهمەریوان قەرنی جێگری سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌رێم كه‌مال سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان وسروە عەبدولواحید سەرۆکی فراكسیۆنی نەوەی نوێ وجەمال کۆچەر سەرۆکی فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و سۆران عومەر سەرۆکی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری ئیسلامی.
ئاماژەی بەوەشکرد كهسەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بەخێرهاتنی شانده‌كه كرد و ستایشی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
هه‌روه‌ها ڕوونیشیکردەوە كهئامادەبووان گفتوگۆیان كرد لەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 224 و ژمارە یەکگرتووەکەی 269/ فیدراڵی/2023، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وردبینی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی سەبارەت بەم بڕیارە به‌شێوه‌یه‌ك کە خزمەت بە مافی تاکەکان بكات، ئاماژە بەوەشی كرد كه‌ئه‌ندامانی شانده‌كه ستایشی بڕیارە تۆكمه‌كه‌ی دادگایان كرد كه‌پشت به دەستوور ده‌به‌ستێت، و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی له‌به‌رچاوگرتنی مافی عێراقییەکان بەبێ جیاوازی لە نێو پێکهاتەکانیدا كرده‌وه."