به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕه‌وشی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران و دروستبوونی تەم و دابەزینی پلەکانی گەرمای كرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەسته‌دا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکور و باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچڕ و مامناوەند، به‌ڵام لەناوچەی باکور ئەگەری بەفربارین هه‌یه، و له‌ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست نیمچه هه‌ور ده‌بێت ولە بەیانیاندا تەم و مژ دروست دەبێت. وڕوونیكرده‌وه كهپلهكانی گه‌رما له به‌غدا و كه‌ربه‌لای پیرۆز و دیالە 15 پله ولهسەڵاح ا‌لدین هەولێر 11، بەسرە 23 پله ده‌بێت.
بۆ رۆژی پێنجشەممە کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ په‌له هەور. لە بەیانیاندا تەم دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن.
هه‌روه‌ها کەش و هەوای ڕۆژی هەینی سماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشکرد كه بۆ ڕۆژی شەممە کەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، تەمێکی سووک لە بەیانیاندا دروست دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.