بهغدا-INA - فاتیمە ڕەحمە
وەزارەتی ڕۆشنبیری دووپاتی کردەوە، كهعێراق لە پێش وڵاتانی عەرەبی و ناوچەییدایە لە بواری بڵاوکراوە وەرگێڕدراوەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنی باشی لە ڕێبازی دیجیتاڵیدا بەدەستهێناوە.
نهۆفهل ئەبو ڕەغیف، یاریدەدەری وەزیری ڕۆشنبیری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت ڕێبازی دیجیتاڵی گرتۆتەبەر، لە بواری وەرگێڕان وئەرشیفکردن و چاپکردن و هتد، وئێمه پهرۆشین بۆ دابینكردنی ژێرخانی دەستپێکردن لهپێناو گهیشتن به فەزاکانی جیهانی دیجیتاڵی.
ئاماژەی بەوەشکرد كهعێراق پێشەنگ بوو و بەردەوامە لە وەرگێڕانی نوێترین بهرههمهكانی جیهانی، ئەمەش وایکرد لە ئاستی ناوچەیی و لە جیهانی عەرەبیدا پێشبکەوین بەسەر وڵاتانی دیکەدا. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە عێراق بەردەوامە لە وەرگێڕان و لهئامێزگرتنی نوێترینەکان بهرههمه بڵاوکراوە نێودەوڵەتییەکان تا ئەم ساتە.
ههروهها وتی" دواکەوتن هەبوو کە دەوڵەت بە گشتی تووشی بوو، بەڵام وەزارەتی ڕۆشنبیری بەردەوام بوو لەم بواره، وبە بەهێزکردنی ڕۆڵی وەرگێڕانی حکومەت و مۆدێرنکردنی ئامرازەکانی بە شێوەی دیجیتاڵی، وەک ماڵی ئەلمەئمون بۆ وەرگێڕان وچاپ و بڵاوکردنەوە، وماڵی کاروباری ڕۆشنبیری گشتی، و کەرتەکانی تری وەرگێڕان کە سەر بە دەوڵەتن، کە لە هەوڵە مەدەنییە پاڵپشتییەکان جیا نەکراونەتەوە، بەڵکو دیدگاکان بۆ پرۆتۆکۆڵە جیهانییەکان لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاری لە ڕێگەی وەرگێڕانی دیجیتاڵییەوە فراوانتر بوون.