بهغدا-INA - حەسەن ئەلفواز
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە دووپاتی کردەوە کە عێراق ڕۆڵی سەرەکی لە ناوچەکەدا دەگێڕێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە قەوارەی زایۆنیستی کار بۆ فراوانکردنی شەڕ دەکات.
حوسێن دوێنێ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کۆمکاری عەرەبی بڕیاریدا پشتیوانی لە هەڵوێستی عێراق بكات و هەڕەشەکانی زایۆنیستەکانیش ڕەتکردوه، ئاماژەی بەوەشکرد كهڕۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا گرینگە.
حوسێن وتی" ڕۆڵی سەرەکی وەزارەتی دەرەوە و حکومەتی عێراق پەیوەندی بە پاڵپشتییەکی ڕوون و تەواوەوە هەیە بۆ دۆزی فەلەستین و گەلی لوبنان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەرەتاوە پێشنیارەکانی سەبارەت بە مەترسی فراوانکردنی مەودای شەڕەکە له لوبنان خستەڕوو.
ئهوهشی ڕاگهیاند كهوەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە دەکرد کە سیاسەتێکی دیاریکراو لە تەلئەبیب هەیه بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕەکە، ئەمەش ڕوویدا، بەو پێیەی شەڕەکە لە غەززەوە بەرەو لوبنان گواسترایەوە، ئێستاش هەوڵی گواستنەوەی بۆ شوێنەکانی دیکە هەیە.
جەختیشی کردەوە کە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەوروبەری کاردەکات بۆ ڕاگرتنی ئەو هەڕەشانە زایۆنستهكان و فراوانکردنی مەودای شەڕەکە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات