بهغدا-INA
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید جەختیکردەوە، دەبێت نێردە دیپلۆماسییەکانی عێراق ئاوێنەیەك بن بۆ رەنگدانەوەی وێنەی راستەقینەی عێراق و ئەو گەشەسەندن و سەقامگیرییەی بەخۆیەوەدەبینێت پاش زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵنگاری و مەترسییە ئەمنیانەی روبەڕوی بووەوە.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكایهتی كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" ئەم وتەیەی سەرۆك کۆمار لەمیانەی دیداری لەگەڵ فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و بریکارانی وەزارەت و سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکانی عێراق هات، کە رۆژی دووشەممه لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆك کۆمار سەرلەنوێ پیرۆزبایی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوه و هەشتەمین کۆنگرەی باڵیۆزانی راگەیاند و هیوای خواست راسپاردەکانی ببنەهۆی گەشەکردنی کاری دیپلۆماسیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست.
ههروهها سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەکە بارودۆخێکی ئاڵۆز بەخۆیەوەدەبینێت، کە پێویستی بە هەوڵی دیپلۆماسی هەیە بۆ پاراستنی پەیوەندییە سیاسییە ئەرێنییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گرتنەبەری بنەمای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و کارکردن و هاوئاهەنگی هاوبەش لەپێناو سنوردانان بۆ گرژی و قەیرانە نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەك کە یارمەتیدەربێت بۆ پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
سەرۆك کۆمار هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی بۆ بەرەوپێشبردنی کاری دیپلۆماسی بەرزنرخاند، کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق و خزمەتکردنی رۆڵەکانی رەوەندی عێراقی لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهاندا. هەروەها تەئکیدیکردەوە، کە سەرۆکایەتی کۆمار بەپەرۆشییەوە پشتیوانی کارەکانی نێردە دیپلۆماسییەکانی عێراق دەکات بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی هەوڵەکانیان.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوە ستایشی پشتیوانی بەردەوامی فەخامەتی سەرۆك کۆماری کرد بۆ کاری نێردە دیپلۆماسییەکان و زاڵبون بەسەر ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی روبەڕویان دەبێتەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات