بهغدا-INA
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕەتیدەکاتەوە باڵیۆزی ئازەربایجان لە بەغدا پەیامەکانی له كیانی زایۆنییە بە لایەنی عێراقی گەیاندبێت
ئەعەرەجی لە پۆستێكی لەهەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی: “ههموو ئهو ههواڵانه ڕەتیدەکەینەوە ئەوەی لەلایەن هەندێک ماڵپەڕەوە بڵاوکرایەوە، سەبارەت بە گواستنەوەی پەیامەکانی باڵیۆزی ئازەربایجان لە بەغدا لە كیانی داگیرکەر بۆ عێراقی ".