ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنان دەنگ دەدات بە دەستپێشخەری (لها) و بڕیار دەدات بۆ بەهێزکردنی ژنان

سیاسی
  • 25-11-2024, 20:39
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەنجوومەنی باڵای کاروباری ژنان لە دانیشتنی خۆیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو، بە سەرۆکایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەنگیدا بە دەستپێشخەریی “لەها”، هاوکات بڕیارەکانی بە ئامانجی بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە و بەرزکردنەوەی تواناکانیان گرت.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنانی کرد و تێیدا بابەتەکانی سەر کارنامەی کار تاوتوێ کران و ڕاسپاردە و بڕیاری پێویستی لەسەر درا.


    هه‌روه‌ها "ئەنجومەنی وه‌زیران پیرۆزبایی لەسەرکەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون کرد لەعیراق، کە هەنگاوێکی گرنگی گەشەسەندنە بۆ داڕشتنی نەخشەی ئایندە، بەتایبەتی کە داتابەیسێکی گرنگ لەسەر پێگەی ژنان لەناو کۆمەڵگادا پێکدەهێنێت و پلانی پێویست ئامادە دەکات بۆ باشترکردنی دۆخیان".


    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا "سه‌رۆك وه‌زیران وەزارەتەکان ڕاسپێردران، کە پێویستە زۆرترین ژمارەی ژنانی شایستە لە بەڕێوەبردنی بەشەکاندا بەشداربن، و کاراکردنیان بۆ ئەوەی پۆستی باڵا وەربگرن" هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌" پاڵپشتیکردنی ژنان و دڵنیابوون لە سوودمەندبوونیان لە بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی مووچەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و قەرزی ئاسانەوە بۆ کارکردن لە پڕۆژە بچووکەکان".


    له‌ كۆبونه‌وه‌كدا "دەنگ درا لەسەر ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری (لها)، کە چەند پرۆگرامێک لەخۆ دەگرێت، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابووری ژنان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان، لەوانە دەستپێشخەری کردنەوەی ناوەندی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ ژنان لە بەغداد و پارێزگاکان و دەستپێشخەری بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشییە دەروونی و جەستەییە باوەکان" هەروەها فەرمانی "تەرخانکردنی سەنتەرێکی کرد بۆ ژنان و منداڵان لە هەر پارێزگایەک و دامەزراندنی گوندی کشتوکاڵی زیرەک بۆ ژنان بە هاوکاری یەکێتی گشتی کۆمەڵە هاریکارییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها پەسەندکردنی ڕاهێنانی (500) کچی گەنج لە بواری ئەندازیاری کشتوکاڵی کە فەرمانبەر نین بە هاوکاری ئەمیندارییەتی بەغداد و فەرمانگەی شارەوانییەکان لە پارێزگاکان".


    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌ "بەمەبەستی بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و كارایی ژنانی فەرمانبەر، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامدانی سیمیناری تایبەت بە ژنان لەزۆر ڕووەوە پەسەندکرا، بەمەبەستی تیشک خستنە سەر گرنگی ڕۆڵی ژنان و بەرزکردنەوەی بەشداری و کاریگەرییان لەکەرتی حکومیدا" هەروەها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "بەدواداچوون کرا بۆ پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی زانیاری و ئەوەی پەیوەستە بە ژنانەوە لەماددەکانیدا و خێراکردنی ڕێوشوێنەکانی، هەروەها ئەنجومەنەکە بەدواداچوونی کرد بۆ قۆناغەکانی تەواوکردنی پلاتفۆرمی (چاوی ژنان و بانکی بیرۆکەکانی) لەوەشانی تاقیکردنەوەکەیدا".


    ئەنجومەنی وه‌زیران "چەند بڕیارێکی تری دەرکرد لەوانە دەستپێکردنی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی دژ بە توندوتیژی دژ بە ژنان و پەسەندکردنی ناونانی یەکێک لە پردەکان بە ناوی کەسایەتییەکی ژنی دیاری عێراقەوە و سازدانی فێستیڤاڵێکی ساڵانەی شیعر بۆ ژنان".


    هه‌ربه‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌ لە کۆبوونەوەکەدا "پرسی شەڕی قەوارەی زایۆنی بۆسەر غەززە و لوبنان تاوتوێ کرا" هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت كرایەوە لەسەر "پێویستی بەردەوامی پشتیوانی و هاوکاری بۆ برا فەڵەستینی و لوبنانییەکان، و دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فریاگوزاری لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ژنانەوە بۆ میوانانی عێراقی لە فەڵەستین و لوبنان".