بهدواداچوون - INA
سهیدعەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ بەس نییە، بەڵام دەبێت سزای لەسێدارەدانی بۆ دەربکرێت.
سهید خامنەیی وتی: ئەوەی دوژمنی زایۆنی کردی تاوانی جەنگە و بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەس نییە و دەبێ حوکمی لەسێدارەدان لەدژی سەرۆک وەزیرانی قەوارەی زایۆنیستی، بنیامین ناتانیاهۆ و سەرکردە تاوانکارەکان دەربکرێت.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران: دوژمنی زایۆنی لە غەززە و نە لە لوبنان سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا و هیچ سەرکەوتنێکیان تێدا بەدەست ناهێنێت، بەڵکو تاوانەکانی لە غەززە و لوبنان توانا و هێزی بەرخۆدان بەرز دەکاتەوە و ئەگەر میحوەری بەرخۆدان کە فراوانتر بوو ئەمڕۆ سبەی فراوانتر دەبێت”.
سهید خامنەیی وتیشی: گەلانی لوبنان و فەلەستین دەبێ درک بەوە بکەن کە تاکە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی خەباتی چەکدارییە.