خولی ئەستێرەکانی عێراق.. یانەی نەفت لە کەرخی بردەوە، زەوراش لەگەڵ گەرمە یەکسان بوو

وەرزش
  • 25-11-2024, 17:34
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زەورا و گەرمە یەکسان بوون و یانەی نەفت لە یانەی کەرخی بردەوە.

    یاری نێوان زەورا و گەرمە کە لە یاریگای ڕەمادی بەڕێوەچوو، بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

    لە یاریی دووەمدا، لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی كووت، یانەی نەفت بە یەک گۆڵ لە یانەی کەرخی میوانی خۆی بردەوە، کە لە خولەکی ٢٦ لەلایەن ڕامسیس کاپریل یاریزانی یانەی نەفتەوە تۆمارکرا.

    یانەی گەرمە لە پلەی سێیەمدا ١٤ خاڵ كۆكردوه‌ته‌وه‌، زەوراش بەهەمان شێوە ١٤ خاڵ بەرزکردەوە، بەڵام لە پلەی چوارەمدا بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی گەرمە.

    سەبارەت بە یانەی نەفتیش بەشێوەیەکی کاتی١٥ خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی یەکەمدا، یانەی کەرخیش بە ١٠ خاڵ لە پلەی ١١دا مایەوە.