سه‌رۆك وه‌زیران فەرمانی کرد کە ئامرازەکانی کارکردن لە نێوان دەزگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی تر دابین بکرێت

سیاسی
  • 25-11-2024, 15:55
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی کرد کە ئامرازەکانی کارکردن لە نێوان دەزگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی تر دابین بکرێت


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کڕد لە شاندێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، کە لەبواری ڕۆشنبیری نیشتمانی و مرۆیی و پاراستنی ئەرشیفی سەرۆکی کۆچکردوو چالاکە".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لەدیدارەکەدا ژیاننامە و شوێن پەنجەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی و هەڵوێستە نیشتمانییەکانی خرایەڕوو، هاوشانی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی تری عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆری و بەشداریکردنی لەبنیاتنانی عێراقی نوێ بەگوێرەی بنەماکانی دەستوور و دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتماندا".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ " سودانی ستایشی ئەو ڕۆڵە مێژووییەی سەرۆکی کۆچکردووی کرد" هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە کە "بەڕاستی سەمامی ئەمان بوو بۆ گەلی عێراق و پێویستە کار بکرێت بۆ پاراستنی کەلەپوور و ئەرشیفەکانی، و خەباتی خۆی و خەباتی   هێزە نیشتمانییەکان لە دژی ستەم و تاوانی ڕژێمی دیکتاتۆری بناسرێنرێت"، هەروەها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "سه‌رۆك وه‌زیران فەرمانی کرد کە ئامرازەکانی کارکردن و هاوکاری لە نێوان دامەزراوەکە و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی تر دابین بکرێت، بەمەبەستی دامەزراندنی بەرنامەکانیان لە سەرانسەری عێراق و بەشداری کردن لە چارەسەرکردنی دۆسیەکان و ئاستەنگەکانی بواری لێهاتوویی خۆیان".

    هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ شاندی دەزگاکە ئەوەیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونکردەوە، کە" چالاکیەکانی بریتییە لە هاوکاری ئەکادیمی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی عێراق و کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و پاراستنی ژینگە و کارەکانیان تەنها پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ناگرێتەوە، بەڵکو هەوڵی کارکردن و چالاکی دەدەن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق".

    هه‌روه‌ها سەرۆک وه‌زیران فه‌رمانیكرد كه‌ کە ئامرازەکانی هاوکاری لە نێوان دەزگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ڕێکخراوەکانی تر دابین بکرێت