وەزیری پلاندانانی هەرێم: ژمارەی دانیشتووانی هەریمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە

ناوخۆ
  • 25-11-2024, 15:06
  • +A -A

    هه‌ولێر -INA

    دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا كه‌ په‌یامنیری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(INA)، “ئاشکرایکرد بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی هەریمی کوردستان جگە لە ناوچە جێناکۆکەکان، شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە".

    وەزیری پلاندانانی هەرێم وتیشی، “هێشتا داتا بەیسی 4% ی خێزانەکانی هەرێم لە سیستمەکەدا دانەبەزیوە، هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەوە ئاماری سەرەتاییە”.

    دارا رەشید وتیشی: رێژەی شارنشین لە هەرێمی کوردستان 84%ە، گوندنشین 16%یە، ژمارەی خێزانەکان گەیشتووەتە ملیۆنێک و 379 هەزار و 163 خێزان، تێکڕای قەبارەی خێزان گەیشتووەتە 4.6 کەس.

    هه‌روه‌ها وەزیری پلاندانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆی دانیشتووانی هەرێم ژمارەی پیاوان سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسە، ژمارەی ژنان سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسە، بەوپێیە رێژەی پیاوان 50.24 پێکدەهێنێت ، رێژەی ژنانیش 49.76% پێکدەهێنن.

    هه‌روه‌ها (INA) ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بڵاوبكاته‌وه‌ :

    - ژمارەی نێر، سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس.

    - ژمارەی مێ، سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەس.

    - رێژەی نێر لە هەرێمی کوردستان 50.4٪ـە و مێ 49.6٪ـە

    - 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس لە هەرێمی کوردستان دا دەژین.

    -  رێژەی 84٪ـی دانیشتووان شارنشین و 16٪ـیان گوندنشینن.

    - 2 ملیۆن و 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان هەن.

    - رێژەی 4.4٪ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان سەرووی 65 ساڵن.

    -  بەتەمەنترین کەس لە هەرێمی کوردستان 126 ساڵە