سەرۆک وەزیران بەشداری کۆمپانیا ژاپۆنییەکان لە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە عێراقدا پشتڕاست دەکاتەوە.

سیاسی
  • 25-11-2024, 14:59
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەشداری کۆمپانیا ژاپۆنییەکان لە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە عێراقدا پشتڕاست دەکاتەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ژاپۆن بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، بەبۆنەی کۆتایی پێهاتنی ئەرکەکانی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لەعیراق".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە هه‌روه‌ها "سودانى سوپاسی باڵیۆزی کرد و ستایشی هەوڵەکانی کرد لەدامەزراندن و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کە لەزۆر بواردا هاوکاری بەخۆوە بينی" هه‌روه‌ها ئاماژەی "بەبەشداری کردنی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان کرد لەجێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگدا، لەچوارچێوەی سیاسەتی عێراق بۆ بەدیهێنانی یەکخستنی ئابووری و کراوەیی بەڕووی ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا".


    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە "پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی غەزە و لوبنان و بەردەوامی قەوارەی داگیرکەر کرد، لە دەستدرێژییەکانی و هەڵوێستی عێراق لە پشتیوانی کردنی هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان و ڕەتکردنەوەی شەڕ و فراوانبوونی ململانێکان و بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا".


    هه‌روه‌ها لە لای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ هاوسەنگی سیاسەتی دەرەوەی عێراق کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە" هه‌روه‌ها جەختی" لەسەر خواستی حکومەتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی هاوکاری دووقۆڵی، " ئاماژەی بەوەشکرد کە "لەکارەکانی تەواوکردنی پاڵاوگەی کەربەلا بەدەست هاتووە، بەهەموو هەنگاو و توانای کارپێکردنییەوە، و وێستگەی ئاوی سەماوەوە، هەروەها خواستی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ هاوکاری زیاتر و بەشداری کردن لە بازاڕی عێراق لەبوارەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و بەرهەمهێنانی ئامێرە پیشەسازییەکان".