بەغدا - INA
ڕۆژی دووشەممە دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێکی تیرۆریستی سەر بە داعش دەرکرد.
ئەنجوومەنی دادوەری لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA نێردراوه، ئاماژەی بەوەکردووە، "تاوانبارەکە بە هەڵگرتنی پاکێجێکی چەسپاو لەگەڵ ئامێرێکی مۆبایل و تەلی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی ناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە بەنیازی تەقاندنەوەی ئەو ئامێرانە بوو لەناو شاری کەرکوک بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی تیرۆر و ترس لە نێو خەڵکدا بۆ گەیشتن بە ئامانجە تیرۆریستیەکان لە ساڵی ٢٠١٨دا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەکانی 2/3 و 7 و بەپێی مادەی 4/1ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرچووە".