بەغدا-INA
وەزارەتی دەرەوە دووپاتی دەکاتەوە کە عێراق لەبواری دیپلۆماسیدا ڕۆڵی گەورەی هەیە لە هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکەدا.
شێخ "عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی دەرەوە لە 24/11/1924 دامەزراوە،واتە یەک سەدەی تەواو بەسەر دامەزراندنیدا تێدەپەرێت.
ئاماژەی بەوەشدا : وەزارەت لە ماوەی 100 ساڵی تەمەنیدا بە چەندین وەزیر و دیپلۆماتکاردا تێپەڕیوە.
وەک "بەرزنجی" ووتی : عێراق وڵاتێکی بەهێزە،ئەم هێزەش وایکرد کە لە بەرامبەر ئەو تەحەدیاتانە و قەیرانانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ڕووبەرووی بۆتەوە، خۆڕاگر بێت،سەرەتا بە شەڕێکی 8 ساڵە لەگەڵ ئێرانی دراوسێدا،دواتر داگیرکردنی کوێتی برامان و پاشان ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ناو وڵات، بەڵام عێراقییەکان بە هێز و سەبریان توانیان عێراق بپارێزن زیاتر لە سەدەیەکی تەواو، ئەمە دەستکەوتانەش لە سایەی دیپلۆماسیەتی عێراقەوە سەرچاوەی دەگرێت.
شێخ عومەر بەرزنجی ووتیشی : سبەی و ڕۆژی دواتر کۆنفرانسی باڵیۆزەکان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت ، هەروەك جەختی کردەوە کە دیپلۆماسیەتی عێراق بەهێزە،چونکە دیپلۆماتکارە عێراقییەکان وێنەیەکی ڕوون و جوانیان هەیە لەساسەتی دەرەوەدا .
ڕاشیگەیاند : کە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە هەموو وڵاتانی جیهان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە هێورکردنەوەی دۆخەکە، هەروەها بوونی عێراق لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پەیام دەنێرێت کە هەمووان دەیانەوێت پارێزگاری لێبکرێت.