بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک بریکار ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی مەراسیمێکی رێز لێنان بۆ شێخ عومەر بەرزنجی ڕێکدەخات

ناوخۆ
  • اليوم, 14:05
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ شێخ "عومەر بەرزنجی" ئەندامی ئەنجوومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی ڕێکخست.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ، لەڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :  بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک بریکاری وەزارەتی دەرەوە و ئەندامی ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتیمانی و دەستبەکاربوونی لە  ئەرکی  نوێ وەك باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی هاشمی ئوردن" قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی مەراسیمێکی  رێزلێنانی بۆ شێخ عومەر بەرزنجی ڕێکخست. 
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : " ئەعەرەجی " ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەگشتی و هەوڵەکانی بریکار "شێخ عومەر بەرزنجی " بەتایبەت کرد لە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی عێراق و ستراتیژیەتە ڕوونەکەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرس و مەلەفە نێودەوڵەتیەکان لەچوارچێوەی کارە دیپلۆماسیەکانیدا .