بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لابردنی بهربهسته کۆنکرێتیهكان و شێواندنی ڕێگا سەرەکییەکانی قەزای ئەبوغرێبی ڕاگەیاند.
راگهیاندنی ئۆپەراسیۆنی بەغدا لە راگهیندراوێكدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، “لە چوارچێوەی پلانە خزمەتگوزارییە پاڵپشتییەکان، هەوڵی ئەندازیاری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستیپێکردووە و لە ڕێگەی لیوای مغاویرهوه کۆنکریتی بهربهستهكان لە شانی ڕێگا سەرەکییەکانی (شەقامی زەیتون) لە قەزای ئەبوغرێبەوە لابرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە بۆ نۆژەنکردنەوەیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پایتەخت".