ئەمڕۆ.. یاریه‌كانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە سێ یاری ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

وەرزش
  • 25-11-2024, 11:19
  • +A -A

    بەغدا - INA

    لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە یارییەکانی گه‌ڕه‌ی هەشتەمی خولی تۆپی پێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە سێ یاری دەستپێدەکات.

    یاری یەکەم یانه‌ی  گه‌رمه‌ یانه‌ی  زەورا ، ڕێک لە کاتژمێر دوو و سی خوله‌ك لە یاریگای یانەی وەرزشی ڕەمادی یاری ڕووبه‌ڕووی هیه‌ك ده‌بنه‌وه‌ و لە هەمان کاتدا لە یاری دووەمیشدا یانه‌ی نەفت ویانه‌ی کەرخ له‌ یاریگای كووت یاری ده‌كه‌ن  و یارییەکانی ئەمڕۆ بە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانه‌ی  تەلەبه‌ و نەفت بەسرە لە کاتژمێر حەوت و سی خوله‌كی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب کۆتایی دێت.

    یارییەکانی قۆناغی هەشتەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە تەواو دەبن، هەروەها سێ یاری بۆ یانەکانی شورته‌ و قوه‌جه‌وییه‌ و دهۆك دواخراوە، بەهۆی بەشداریکردنی سێ یانه‌كه‌ لە یارییەکانی ئاسیا و کەنداو.