ههولێر –INA
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیكردهوه كه ژن له ههرێمی كوردستان نهك تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه لە بڕیاردان بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ژن و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا و پابەندیمان بە پاراستنی مافەکانی ژنان نوێ دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا پەیامێکی كه دهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) كهوت تێیدا ڕایگەیاند "لەم ڕۆژەدا پابەنديمان به پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوەو دڵنيايان دهكهينهوه كه بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری بهرانبهر ژنان. تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە".
بارزانی وتیشی: “هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ژن و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا. ئێمە باوەڕمان وایە کە ژن نەک تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه لە بڕیاردان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند لەم ڕۆژەدا، داواى هاوکاريی زیاتر دەکەین لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاندا، بۆ بڵاوکردنەوەی زياترى هۆشیاری و بەهێزکردنی بەهاکانی لێبوردەیی و یەکسانی. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه بهوهش داوه، ههر لهم بۆنهيهدا بەڵێن بە ئافرەتانی کوردستان دهدهين کە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و بههێزكردنى تواناكانيان بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی گرنگیان لە خزمهتكردن و بنیاتنانی وڵاتدا.