بەغدا-INA
"فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: کە لە حکومەتی ئێستادا سەد لەسەد سەرکەوتووبوین لە جێبەجێکردنی بەرنامە و مەنهەجی وەزاریماندا.
"فوئاد حسێن " لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوە،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵیدەکرد ، ڕایگەیاند : وەزارەتی دەرەوە کاریکردوە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی گەورە و دەستکەوتی گەورەی لەم دوو وادەیە حکومەت بەدەستهێناوە.
ووتیشی : وەزارەتی دەرەوە لە حکومەتی ئێستادا دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، بە ڕێژەی 100% بەپێی مەنهەجی حکومەت کارەکانی تەواو کردوە،هەروەك جەختیکردوە لەسەر گەراندنەوەی سەدان پارچە شوێنەواری عێراق کە بە قاچاخ براونەتەدەرەوە.