هەولێر-INA
ئەمشەو یەک شەممە "دڵشاد شهاب " ووتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) پشتڕاستی کردۆتەوە،تیایدا ووتویەتی : کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.
سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕوونیکردۆتەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.