سەید حەکیم بۆ باڵیۆزی ئەمریکا : سەقامگیری عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە و جیهان گرنگە

سیاسی
  • 24-11-2024, 21:48
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەمیانی پێشوازی لە "ئیلینا ڕۆمانسکی "باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق،ڕایگەیاند: کە سەقامگیری عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە و جیهان گرنگە.
    سەید "حەکیم " لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا وتویەتی : ئەمڕۆ دیدارمان لەگەڵ "ئیلینا ڕۆمانسکی " باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ،بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق ئەنجامدا،و هیوامان خواست لە ئەرکەکانی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت ، هەروەك لەگەڵیدا باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و ڕوونمانکردەوە کە عێراق ئەزموونێکی پێشەنگی هەیە لە پرۆسەی دیموکراسیدا، و پێویستە بپارێزرێت و بەهێز بکرێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەید "حەکیم " لەدیدارەکەدا جەختی لە ڕۆڵی عێراق کرد،  لە کەمکردنەوەی شەرو رێگریکردن لە پەرەسەندنەکان لە ناوچەکەدا، و گرنگیی کرانەوەی بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان،لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی حەکیمدا هاتووە : سەقامگیریی عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە و جیهان گرنگە، کە پێویستی بە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و لوبنان هەیە، بە بەرپرسیار کردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دابینکردنی هاوکاری و  فریاگوزاری بۆ ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شارە خاپورکراوەکان.