INA
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : دەستەی باڵایی کۆمسیاران دوای تاوتوێی یاداشتی نوسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن/سەرۆکی لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024ی ژمارە 6508 ی رۆژی 24ی تشرینی دووەمی 2024،بەناونیشانی (ئەنجامی کۆتایی)، و دوای وردبوونەوە لە نێوان ئەندامانی دەستەی کۆمیسیاران،ئەم بڕیارانەی خوارەوە درا:
یەکەم : پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ساڵی 2024 بۆ پەڕلەمانی هەڕێمی کوردستان،دوای یەکلاکردنەوەی تەواوی ئەو تانانەی کە وڵامی دەستەی هەڵبژاردنی دادوەڕی داوە،وەک له نوسراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەڕی/ دەستەی دادوەری هەڵبژاردن،ژمارە 5 لە 18ی تشرینی دووەم 2024،دەرچووە ، کە پەیوەستە بە یاداشتێک لە نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن / سەرۆکی لیژنەی ناوەندی ئیدارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان .
دووەم: ڕاسپاردنی ئیدارەی هەڵبژاردن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و بڵاوکردنەوەی بڕیاری دەستەی کۆمسیاران و ناوی براوەکانی هەڵبژاردن، وەک لە یاداشتنامەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، ژمارە 695ی 24ی تشرینی دووەمی 2024 ولەگەڵیدا یاداشتنامەی بەشی بەڕێوەبردن و خشتەی ئەنجامەکانی، ژمارە 333ی 24ی تشرینی دووەمی 2024دا هاتووە.
سێیەم: ڕاسپاردنی سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشداوە : کە ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024بڕیارەکە بە کۆی دەنگ دەرچووە.