بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ڕایگەیاند : وەزارەتی دەرەوەی عێراق،دوای سەدەیەک لە بوونی،لەگەڵ ئەو تەحەددایانەی ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، ڕۆڵی زیاتر دەبێت.
"مەشهەدانی" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویوتی، تیایدا هاتووە : رۆڵی وەزارەتی دەرەوە،دوای سەدەیەک لە بوونی،لەگەڵ ئەو هەموو تەحەددایانەی ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێزتر دەبێت.
وەک "مەشهەدانی " لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە : دیپلۆماسیەتی عێراق تەنها ڕەنگدانەوەی هەڵوێستەکان نییە،بەڵکو ئامرازێکە بۆ کاریگەری و بڕیاردانی نێودەوڵەتی.