سەرۆکی وەزیران بەشداری لە مەراسیمی 100مین ساڵیادی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوە دەکات

ناوخۆ
  • 24-11-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەشدارییان لەو مەراسیمەدا کرد کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بەبۆنەی 100 ساڵەی دامەزراندنیەوە بەڕێوەچوو. 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، بەشداریی لەو مەراسیمەی وەزارەتی دەرەوە کرد کە بە بۆنەی 100 ساڵەی دامەزراندنیەوە لە وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو.
    لەلایەکی ترەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار،بەشداری لە 100مین ساڵیادی ئاهەنگی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی کرد.
    هەروەك "مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی پەرلەمانیش بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد.