بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پێشوازیان لە وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
دەستەی ئەمینداران لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمرۆ یەک شەممە ، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پێشوازییان لە وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کرد،کە پێکهاتبوو لە "هەرێم کەمال ئاغا " سەرۆکی کوتلەکە و ژمارەیەک لە ئەندامەکانی فراکسیۆنەکە.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "هەرێم کەمال ئاغا " سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە دەستەی ئەمینداران کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانیان و ئەو گۆڕانکاریە ئەرێنیانەی کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بەخۆیەوە دەبینێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "هەرێم کەمال ئاغا " جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی یەکگرتن و کارکردن بە یەک ڕۆح و تیم بۆ ئەوەی شاشەی عێراقیە ببێت بە شاشەی هەموو عێراقییەکان ،هاوکات ئامادەیی بەردەوامی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ئەو پاڵپشتیانەی کە لە پەرلەمانەوە پێویستە بۆ سەرکەوتن لە کارەکانی تۆڕەکەدا لە هەموو ڕوویەکەوە،بەتایبەت لە باوەڕبوون بە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەرەکەی وەک میدیای فەرمی دەوڵەت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لایەن خۆیەوە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئەمینداران ستایشی ڕۆڵی بەرچاوی پەرلەمانیان بۆ کارەکانی تۆڕی میدیایی عێراقی کرد، بەتایبەت ڕۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی تۆڕەکە،کە یارمەتی دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ تۆڕی میدیایی عێراقی دەدات تا ڕۆڵی خۆی بە تەواوی ئەنجام بدات.