باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە : کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ عێراق دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 24-11-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە قاهیرە ڕایگەیاند : کە کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی پشتیوانی بەردەوامە بۆ عێراق  و پاراستنی سەروەری خاکەکەی.
    "موهەنەد موحسین عەلوان" ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پاڵپشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و هەموو وڵاتانی برا لە بەرژەوەندی عێراقە و ئەوە دەردەخات کە متمانە و پشتیوانی هەمیشەیی و پشتگیری بەردەوام بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری حکومەتی عێراق هەیە.
    عەلوان ڕاشیگەیاند : کە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە لەژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت و بەدواداچوونی "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە بووە،و بڕیارەکەش بە پاڵپشتی ئەو وڵاتە برایانە دراوە کە پاڵپشتی خواستەکانی عێراق دەکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکانی قاوارەی زایۆنی داگیرکەر،کە هەوڵدەدات بیانوو بۆ فراوانکردنی شەڕ لە ناوچەکە دروست بکات بەبێ هیچ ڕێگرییەک. 
    هەروەك جەختی لەوە کردەوە کە کیانی زایۆنی یاسا و میساق و داب و نەریت پێشێل دەکات.
    ئاماژەی بەوەشدا : بڕیاری ئاشتی و شەڕ لە دەستەڵاتی حکومەتی عێراقدایە، عێراقیش خواستی  لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە و جددیەتی خۆی بە یاسا و پەیماننامەکان بۆ پێشخستنی ئاشتی سەلماندوە.
    ڕوونیشیکردەوە: بەڕێوەبردنی سیاسەتی جددی بوونی عێراق بە ڕادەی پابەندبوونی بە ڕێککەوتننامەکان و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانەوە دەردەخات.