بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەفدێکی کۆمپانیای "ئۆلیڤەر وایمەن"کرد،کە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری پێشکەش بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەمرۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەفدێکی کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمەن کرد،کە کاری ڕاوێژکاری پێشکەش دەکات بۆ خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لە کۆبوونەوەیەکدا بنەما سەرەکییەکانی مۆدێلی ئابووری پڕۆژەی ڕێگاوبانی گەشەپێدان تاوتوێکران و وردەکارییەکانی ناو ئەم پرژەیە باسکران تا سوودی زیاتری بە پڕۆژەکە ببخشێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە کۆبوونەوەکەدا بیرۆکەی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لەسەر ئاستی کاتی و درێژخایەن تاوتوێ کرا بۆ ئەوەی بتوانرێت لەگەڵ پێشکەوتنە گەورەکانی ئەم بوارەدا بگونجێت و لەگەڵ تێڕوانینی حکومەت بۆ چاکسازی کارگێڕی و گواستنەوەی بەرەو سیستەمی ئەلیکترۆنی لە ئیدارەدا بگونجێت.