کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی هەوڵەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ فراوانکردنی شەڕ لەناوچەکدا شەرمەزار دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • اليوم, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەکشەممە، کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبی،هەوڵەکانی قەوارە زایۆنی بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕ شەرمەزار کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دووپاتکردەوە. 
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : عێراق سەرکەوتوو بوو، لە ڕێگەی وەفدی هەمیشەیی خۆیەوە لە قاهیرە،و بە پاڵپشتی سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، و هەروەها پشتیوانی ئەمینداری گشتیی کۆمکار،لە دەرکردنی بڕیارێک،ئەمرۆ یەکشەممە،کە هاوتایە لەگەڵ 24/11/2024 لە بارەی هەوڵەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکەدا،کە  ئیدانەی دەکات،هەروەك قسەکانی نوێنەری ئەو قەوارەیە لە ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانە دەکات و ئەمەی بە هەنگاوێک بۆ فراوانکردن دەستدرێژییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەمدا.
    لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە : بڕیارنامەکە وردەکاری دیکەی لەخۆگرتووە،لەوانە داواکاریی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی بۆ ناردنی نامەیەک بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش،کە ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی کۆمکاری لەخۆ بگرێت بۆ پشتیوانیکردن لە کۆماری عێراق،و ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە لە نامەی وەزیری دەرەوەی قەوارەی زایۆنیفا هاتووە،وەک لە بڕیارنامەکەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنە بەردەوامەکانی جەنگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.