بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی بالێۆزی ئەمریکا لە عێراق سەرۆك کۆمار جەخت لەسەر گرنگی پتەوکردنی هاوبەشی ستراتژیک لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە

سیاسی
  • اليوم, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال ڕەشید، " سەرۆک کۆمار،جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی ستراتیژیەتی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی،تیایدا هاتوو: " لەتیف جەمال رەشید "سەرۆك کۆمار پێشوازی لە" ئیلینا رۆمانسکی " باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە سەرەتای دیدارەکەدا،کە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ خاتوو "ئیلینا رۆمانسکی" خواست لە ئەرکەکانی داهاتویدا،هەروەک گرنگی بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتی لە کەرتەکانی وزە و خوێندن و ئابوری و بوارەکانی سیاسی و ئاسایش دوپاتکردەوە.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەلایەن خۆیەوە " ئیلینا رۆمانسکی " جەختیکردەوە،کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا و لەپێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و سەقامگیریی ناوچەکە.