کەریم حەمادی پێشوازی لە وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هەرێم کەمال ئاغا دەکات

ناوخۆ
  • 24-11-2024, 18:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ یەکشەممە"کەریم حەمادی" سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، لەمیانی  پێشوازیکردن لە وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ،ڕایگەیاند : کە تۆڕەکە پابەندە بە سیاسەتی میدیای هاوسەنگ بە ئامانجی خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراق، هاوکات سەرۆکی و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی جەختیان لە پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ هەوڵەکانی تۆڕەکە کردەوە.
    "کەریم حەمادی" سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کوتلەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەکەین بۆ سەردانەکەیان بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی و پشتیوانی تەواو بۆ تۆڕەکە، جا لە سەرۆکایەتییەکەیدا بێت یان لە دەستەی ئەمینداران.
    حەمادی ووتیشی : ئەندامانی کوتلەکە پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ هەموو ئەو شتانە دەربڕی کە تۆڕەکە پێویستی پێیەتی لە هەنگاوەکانی داهاتوودا،بەتایبەت هەموارکردنی ئەو یاسایەی کە پەیوەندی بە تۆڕەکە و کارمەندەکانیەوە هەیە ، هەروەك سوپاس و پێزانینی خۆیان  بۆ ئەم سەردانە و  پشتیوانی خۆیان دەربڕی .
    "کەریم حەمادی " دووپاتیشی کردەوە : کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کارێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی ببێتە میدیایەکی عێراقی ڕاستەقینە و هاوسەنگ،بۆ باشتر خزمەتکردنی بە خەڵکی عێراق لە هەموو چین و توێژەکان.
    هاوکات "ئالان عەبدوڵڵا" ئەندامی دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،ڕوونیکردەوە : کە هەندێک بابەتی گرنگ هەیە لەگەڵ کوتلەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر کرا، بۆ ئەوەی پشتگیری لە تۆڕەکە بکەن لە هەموو ڕوویەکەوە.ووتیشی : ئەو پەیوەندییە برایانە کە لە نێوان دەستەی ئەمینداران و کەریم حەمادی سەرۆکی تۆڕەکەدا هەیە بەردەوامە و جەختیشیکردەوە له پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوام و تەواو بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق.


    لای خۆیەوە " هەرێم کەماڵ ئاغا " سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سوپاسی "کەریم حەمادی" سەرۆکی تۆڕەکە،و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئەمیندارانی کرد، و جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کردەوە. 
    ووتیشی: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەشێکی سەرەکییە لە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە یەکەم ساتەوەختی ڕووخانی ڕژێمی لەناوچوو تا ئەمڕۆ،لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن  لە پشتیوانیکردنی ئەم ڕێبازە بۆ بەدەستهێنانی گەورەترین سەرکەوتن بۆ پرۆسەی سیاسی.
    سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ، دڵنیایدا   بە "کەریم حەمادی " بەرپرسی تۆڕی ڕگەیاندنی عێراقی کە توانای پێویستی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.هەر لەومیانەیەدا "سۆزان مەنسور "پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی وەفدەکە، دووپاتی کردەوە کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ڕووی ڕاستەقینە و دەنگی حکومەتی عێراقە، هیوادارین بێلایەن بمێنێتەوە و نوێنەرایەتی عێراق بکات بەهەموو   پێکهاتەکانەوە ،هیوای خواست کە  تۆڕەکە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پەیامی میدیایی خۆی بە شێوەیەک کە لەگەڵ واقعی عێراقدا بگونجێت.