لە یادی 100 ساڵەئ دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق... گەشتێک بەنێو تەحەددیات و دەستکەوتەکانیدا …

ناوخۆ
  • اليوم, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    وەزارەتی دەرەوەی عێراق،یە کێکە لە کۆنترین دامەزراوه حکومییەکانی دەوڵەتی عێراق ،کە 100 ساڵە شانازی بە کارە دیپلۆماسیەکانیەوە دەکات،کە بەدرێژایی ئەو سەدساڵە رۆڵی لە گۆڕانکاری گەورە هەبووە لەسەڕ ئاستی هەڕێمی و نێودسوڵەتیدا.
    وەزارەتی دەرەوە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1924ەوە لە پێشەنگی کارەکانی بەهێزکردنی سەروەری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بووە، ئەمەش وایکردووە ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە کۆڕبەندە سیاسی و ئابوورییە جیاوازەکان لەسەر شانۆی سیاسی جیهانی.
    ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاهەنگی 100 مین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی دەگێڕێت،گەشتە پڕ لە دەستکەوت و تەحەددیاتەکانی کە نەخشەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراقیان دیاریکردووە دەخاتەڕوو،هەروەك بەردەوام دەبێت  لە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی کاریگەرانەی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.
    لەوبارەیەوە : "هیشام عەلاوی" بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری پلانی سیاسی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە ساتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە کە لە ساڵی 1924دامەزرا،دیپلۆماسیەتی عێراق ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پاراستنی سەروەری نیشتمانی و گەیشتن بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق، کە  لە سەرەتادا  سنوورەکانی باشووری عێراق لە ساڵی 1922دا دیاریکرا، هەروەها ئاڵوگۆڕی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بیانی دەستی پێکرد، پاشان کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق لە وڵاتانی دراوسێ وڵاتان، ئەم قۆناغە بەدرووستکردنی پەیوەندی   دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی وەک ( ئێران، تورکیا، میسر، بەریتانیا)  دەستیپێکرد.
    ◾دیارترین دەستکەوتەکانی مێژووی دیپلۆماسیەتی عێراقی
    عەلەوی ئاماژەی بەوەدا : کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق شانازی بە کۆمەڵێک دەستکەوتەوە دەکات لە مێژووی دیپلۆماسی عێراقدا لە ماوەی سەدەیەکدا، کە  گرنگترین ئەو دەستکەوتانە ڕۆڵی عێراق بوو لە پاڵپشتیکردنی دامەزراندنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی،و پەیوەستبوونی بە وڵاتانی واژۆکار بە جاڕنامەی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1945.
    لە درێژەی قسەکانیدا" هیشام عەلەوی " ڕاشیگەیاند : کە لە دوای 2003وەزارەتی دەرەوە توانی عێراق لەو گۆشەگیرییە نێودەوڵەتییە دوور بخاتەوە کە سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو سەپاندبووی، هەروەها پێگەی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە گرنگەکانی دیکەدا بەرزبکاتەوە، ئەوە جگە لەوەش، عێراق لە دابڕانێکی نێودەوڵەتی دووربخاتەوە کە سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشووی سەپاندبووی،هەروەها پێگەی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە گرنگەکانی دیکەی نێودەوڵەتی بگەڕێنێتەوە دۆخێکی باش کە  وەزارەت سەرکەوتوو بوو لە هەوڵی دیپلۆماسی چڕ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی کە  بەسەر عێراقدا سەپێندرابوون،ئەوە سەڕەڕای ئەوەی عێراق توانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ وڵاتانی گەورە فراوان و بەهێز بکات.
    ◾پلانەکانی وەزارەت بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی عێراق :-
    "هیشام عەلەوی" ووتیشی :بەپێی ستراتیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2026 و بەرنامەی حکومەتەکەی بۆ 2023-2025، وەزارەت هەوڵدەدات پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی و وڵاتانی دیکە،لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش پەرەپێبدات ، هەروەها ئامانجێکی تری وەزارەت بووژاندنەوەی ڕۆڵی عێراقە لە ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو : کە وەزارەت لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەهێزکردنی ئاستی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی، هەروەها هاندانی وەبەرهێنان لە عێراق،لەبەر ڕۆشنایی ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و ئابوورییەی کە لە وڵات  هەیە.
    سەرکەوتنە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و ناوچەییەکاندا.
    هەروەك ووتیشی : یەکێک لە خاڵە دیارەکانی زیادبوونی ڕۆڵی عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گروپی 77 و چینە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوە جگە لەوەی عێراق میوانداری 43 هەمین دانیشتنی لوتکەی عەرەبی دەکات کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە بەغدا  بەڕێوەبچێت،و هەروەها عێراق ئەندامێتی لە ئەنجومەنی جێبەجێکاری یونسکۆ (دانیشتنی 2023) بەدەستهێناوە و ئەندامێتی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی (2022-2028) بەدەستهێناوە،کە ئەم سەرکەوتنانە ڕەنگدانەوەی پێگەی عێراقە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنی عێراقە لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا.
    ◾پەیوەندی ستراتیژی عێراق لەگەڵ وڵاتانی گەورە و وڵاتانی دراوسێ:-
    عەلەوی ڕوونیشیکردەوە : کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی وەکو ئەمریکا و ڕووسیا و شانشینی یەکگرتوو و چین و فەرەنسا سەرکەوتووبوە،هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکی پتەو و بەرز لەگەڵ   وڵاتانی  گەورە و پیشەسازی،ئەوە جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و غەیرە عەرەبی دراوسێ.
    ◾ئایندەی دیپلۆماسیەتی عێراق:-
    "عەلەوی" رووناکی خستە سەر ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوە پێی وایە ئایندەی دیپلۆماسیەتی عێراق ئاسۆی ئەرێنی لەخۆدەگرێت، و  پێشبینی دەکات عێراق بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بەشێوەیەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دونیا.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەتی دەرەوە پابەندە بە پرەنسیپی بێلایەنی و کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانە، بەبێ ئەوەی لایەنگری هیچ بەرەیەک بێت لەسەر حیسابی بەرەکەی تر، ئەم سیاسەتە هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی عێراق کە لەسەر بنەمای پرەنسیپەکان و بەهاکان درووستبوە کە لە دەستووری عێراقی ساڵی 2005 نوسراوەتەوە.