ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ڕاسپاردنی دوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی بۆ دیراسەکردنی بازاڕی بانکی عێراق ئاشکرادەکات

ئابوری
  • اليوم, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیران،ڕایگەیاند : حکومەت لە پرۆسەی خاوەندارێتی سیستەمێکی مۆدێرنی بانکیدایە لەسەر بنەمای بازاڕێکی کێبڕکێکار، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە دوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە بازاڕی بانکی عێراق.
    "ساڵح " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ستراتیژیەتی حکوومەت بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی حکومی بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران دەستی پێکرد و لەسەر بنەمای دابڕانی کارە داراییەکانی حکومەتە لە چالاکی پەرەپێدانی بازاڕی بانکی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کەرتی بانکی حکومی لە فۆڕمی ئێستای و تەقلیدیدا زاڵە بەسەر 88%ی چالاکییەکانی بانکیەکاندا.
    ڕاشیگەیاند : کە چاوەڕوانی هاتنەدی سیستەمێکی نوێی بانکی دەکەن کە خاوەندارێتی حکومەت دەکات، بەڵام لەسەر بنەمای بازاڕێکی کێبڕکێ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی و گەیشتن بە گشتگیری دارایی ڕاستەقینە و دیجیتاڵی،کە لەگەڵ سیاسەتی پارەدانی دیجیتاڵیدا یەکدەگرێتەوە کە عێراق زیاتر لە ساڵێکە  هەوڵی بۆ دەدات.
    ئاماژەی بەوەشدا : کەرتی بانکی بە قۆناغی هەڵسەنگاندندا تێدەپەڕێت، و دەرفەتی یەکگرتنی خۆبەخشانەی زیاتر لە بانکێکدا هەیە،لەنێویاندا هاوبەشی لەگەڵ بانکی ستراتیژی نێودەوڵەتی.
    ووتیشی : ئامانجەکانی چاکسازی بانکی لە عێراق بە یەکگرتنێکی پتەو دێتەدی کە توانای کێبڕکێ و یەکسانی و پابەندبوون و حوکمڕانی لەناو بازاڕی بانکی عێراقدا بەدەستبهێنێت،ئەوە جگە لە یەکخستنی بازاڕی بانکی نیشتمانی لەگەڵ بازاڕی جیهانیدا کە  بەیەکەوەی دەبەستێتەوە،کە  تەواوی پرسە لە نزیکەوە لەلایەن" محەمەد شیاع سودانی "سەرۆك وەزیرانەوە بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکرێت دوای ئەوەی دوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی ڕاسپارد،کە  لێکۆڵینەوە لە بازاڕی بانکی عێراقی بکەن ، بەپێی دیدێکی نوێ کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێویستی ئابووری نیشتمانی بۆ قەرز و وەبەرهێنان و کۆکردنەوەی سەرچاوە کەڵەکەبووەکانی گشتی و دڵنیابوون لە داهاتی نیشتمانی کە جێگیر و کاراترە.
    ساڵح لەبەشێکی تری قسەکانیدا ، جەختی کردەوە کە حکومەت کەمتەرخەمی نەبووە لە بەردەوامبوون لە ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ کەرتی تایبەت،کە دەخوازین بەشداریی کەرتی تایبەت لە بەرهەمی گشتیی ئێستای ناوخۆی وڵات کە 37% ە،بۆ زیاتر لە 54% لە ساڵانی داهاتوودا بەرزبێتەوە، لە کەرتی پەروەردە لە ڕێگەی پاڵپشتی دارایی و پڕۆژەکانی گەشەپێدانی حکومەت، چ لە ڕێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان یان بانکی ڕیادە (کەرتی تێکەڵ)، کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بۆ پێشخستنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی گەشەکردن لە وەبەرهێنانەکانی و بەشدارییەکانی لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی وڵاتدا دامەزراوە،بەپێی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت کە ساڵانێکە حکومەت پەسەندی کردووە.