سەرۆك وەزیران : عێراق لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی بازرگانی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرددا لە بواری گۆڕینی دیجیتاڵیدا بەرەوپێش دەچێت

سیاسی
  • 24-11-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند : کە عێراق لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ بازرگانی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد، بەردەوامە لە بواری گۆڕینی دیجیتاڵیدا، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەت بناغەی بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی داناوە و توانیویەتی زیاتر  کار  لەسەر ئەم مەلەفە بکات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لەڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە "دیمە یەحیا" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری دیجیتاڵی کرد، و لە دیدارێکدا گفتوگۆ  لەسەر پێشکەوتنی عێراق لە بواری گۆڕینی دیجیتاڵیدا کرا،لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی گشتگیردا بۆ بازرگانی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد، کە هاوتەریب بێت  لەگەڵ خواستەکانی حکومەت و پەرەسەندنی پێداویستییە نێودەوڵەتییەکان لەم بوارەدا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەر له میانی دیدارەکەدا "سودانی" جه ختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە حکومەت بناغەی  بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی داناوە و زیاتر کار لەسەڕ ئەم مەلەفە لە چاکسازیی ئیداری و ئابووری و ئەوەی پەیوەندی بە ئەلیکترۆنییەوه هەیە دەکات.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "سودانی" روونیکردەوە : کە توانای عێراق بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە و گەیشتن بە گواستنەوەی چۆنایەتی هەیە،هەروەها عێراق کراوەیە بەڕووی هاوکاریدا  لەگەڵ ڕێکخراوەکە لە دۆزینەوەی ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت بە عێراق و ناوچەکە دەکەن، لە چوارچێوەی گۆڕینی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد.
    لای خۆیەوە" دیمە یەحیا " ستایشی گەشەپێدانی عێراقی لە بواری دیجیتاڵیدا، و ئەو گۆڕانکارییە چۆنایەتیە بەردەوامەی کرد، کە ژینگەیەکی گونجاو بۆ کۆمەڵێک پڕۆژە دروست دەکات کە ڕێکخراوەکە بە نیازە لە ناوخۆی عێراقدا جێبەجێی بکات، هەروەک جەختی لە ئامادەیی ڕێکخراوەکە بۆ چوونە ناو ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت بە پلانەکانی حکومەت دەکەن بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی، و سوودی ڕاستەقینەیان هەیە.