سەرۆکی کۆمار بڕوانامەی هەریەك لە باڵیۆزەکانی کەنەدا و ئۆکرانیا و ئیتالیا و هیندستان وەردەگرێت

سیاسی
  • اليوم, 16:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆك کۆمار، کارنامەی هەریەک  لە باڵیۆزانی کەنەدا و ئۆکرانیا و ئیتاڵیا و هیندستانی وەرگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە : "لەتیف جەمال رەشید"سەرۆك کۆمار، بەئامادەبونی"فوئاد حسێن " جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لە کۆشکی بەغداد،بەجیا کارنامەی لە هەریەك لە  " کریستۆفەر بوهیم " باڵیۆزی کەنەدا و "ئیڤان دوڤاهنج" باڵیۆزی ئۆکرانیا و "نیکۆلۆ فۆنتانا " باڵیۆزی ئیتاڵیا و "سومان باجی " باڵیۆزی هیندستان وەرگرت.
    وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لەمیانەی دیدارەکاندا،کە بەجیا لەگەڵ باڵیۆزەکان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی سروشتی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان کرا و سەرۆك کۆمار جەختیکردەوه، کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لە بنچینەوه پشت به ڕێزی دوولایەنە و هاریکاری بنیاتنەر دەبەستێت، کە پەیوەندییەکان بەهێزتر دەکات و بەرژەوەندییه هاوبەشەکان بەدیدەهێنێت.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: سەرۆك کۆمار پشتیوانی خۆی بۆ باڵیۆزە نوێیەکان دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەجێبەجێکردنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانیان لە عێراقدا.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەبەرامبەردا باڵیۆزەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك کۆمار و پەرۆشی بۆ ئاسانکاری لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەربڕی. هەروەها خواستی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دوپاتکردەوە.