لەسەر داوای عێراق لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا

جیهانی
  • اليوم, 15:00
  • +A -A

    قاهیرە -INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی لەسەر داوای عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
    پەیامنێرمان لە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین : ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی لەسەر داوای عێراق کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
    وەک پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندن: لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تۆمەتەکانی رژێمی داگیرکەری زایۆنی لەبارەی عێراق  تاوتوێکران کە ئامانج لێی ڕاکێشانی ناوچەکەیە بۆ شەڕێکی بەرفراوانتری ناوچەیی .