سەرۆک وەزیران ڕێنمایدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ داڕشتنی میکانیزمێک بۆ کارپێکردنی پاڵاوگەی کەربەلای پیرۆز

سیاسی
  • 24-11-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع  سودانی" سەرۆك وەزیران،ڕێنماییدا بە  پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ میکانیزمی کارپێکردنی پاڵاوگەی کەربەلای پیرۆز.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون و تاوتوێکردنی پرۆسەی بەردەوامبوون لە کارپێکردنی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلای پیرۆز کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی وەرگرتن و کارپێکردنی پاڵاوگەکە کرا دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی کۆمپانیای (GV)ی کۆری،کە پاڵاوگەکەی دروستکرد، هاوکات دڵنیابوون لە بەردەوامی کارەکانی پاڵاوگەکە بە بەرزترین ئاست،کە 17%ی بەرهەمی ناوخۆیی وەرگیراوەکانی نەوتە.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: سەرۆك  وەزیران، ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە وەزارەتی نەوت لە ساڵی داهاتووەوە میکانیزمێک بۆ کارپێکردنی پاڵاوگەکە دابڕێژێت، بەتایبەت کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە،و یەکەم پاڵاوگەیە لەسەر ئاستی عێراق  بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن کاربکات.