بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی کارەبا وەستانی پێنج هەزار و 500 مێگاوات کارەبای بەهۆی دابینکردنی غازی ئێرانی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەتی نەوت بەردەوامە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە غازەی کە پێویستە.
وەزارەتی کارەبا لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : لە ئێستادا وەزارەت پلانی ستراتیژی و فریاگوزاری جێبەجێ دەکات بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی لە سەرجەم کەرتەکانیدا لەبوارەکانی(بەرهەمهێنان و گواستنەوە،و دابەشکردن)،هەروەك پڕۆژە دواکەوتووەکان دەستپێدەکاتەوە کە ساڵانێکی زۆرە وەستاون بۆ زیادکردنی تواناکانی بەرهەمهێنان کە لەدەستیانداوە یان بەکارنەهێنراون بۆ باشترکردنی دۆخی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ڕێژەکانی گونجاو بۆ سەقامگیری لە دابینکردنی وزە ،کە لەئێستادا پشت بە بەشێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی غازی نیشتمانی دەبەستێت، بەشێکی دیکەیە لەگەڵ سووتەمەنی نیشتمانی، و بەشێکی دیش بە غازی هاوردەکراو،کە حکومەت کار بۆ نۆژەنکردنەوە و تەواو کردنی کێڵگە غازییەکانی وڵات دەکات.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: هاوەردەکردنی غازی ئێران بە تەواوی بۆ مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بۆ ماوەی (15 ڕۆژ لەلایی ئێران)،بۆ وێستگەکانی بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاستەوە ڕادەگیرێت،کە ئەمەش وادەکات (5500 مێگاوات)لەبەرهەمهێنانی کارەبا بوەستێت بۆ تۆری کارەبای نیشتیمانی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتن کراوە کە، دەردانی غاز بەبڕی (25 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا) بێت،کە (7 ملیۆن مەتر سێجا) لە بەغدا و ناوەڕاستەوە بۆ ناوچەکانی باشوور دابین بکرێت.