دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتووان: حکومەت پابەند دەبێت بە بەرنامەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان کە پێشتر بەڵێنی دابوو

ناوخۆ
  • اليوم, 14:59
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە،دەستەی باڵای سەڕژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوان،دووپاتیکردەوه : حکوومەت پابەندە بە بەڕنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی خۆی که پێشتر بەڵێنی دابوو. 
    "محەممەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی باڵای سەرژمێری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: کاتێک حکومەت بڕیاری ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانی عێراقیدا ،بە تەواوی ئاگاداری گرنگی ئەم پڕۆژەی گەشەپێدان بوو،، کە جێبەجێکردنی سەرژمێرییەکە شتێکی ئاسان نەبوو،بەڵام دەبوایە بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی نەخشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی دووبارە بکێشێتەوە،بەشێوەیەک کە ببێتە  هۆی گۆڕانی واقیعی دۆخەکە بە شێوەیەکی دروست.
    تەمیمی لەڕاگەیەندراوەکەدا ، ئاماژەی بەوەشداوە : کە ئەو سەرژمێریە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ئاستی ژیان و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان بەخێرایی، هەروەها دڵنیابوون لە دابەشکردنی سامانی وڵات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە،و  جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەدیهێنانی گەشەپێدان لە سەرجەم پارێزگاکان،کە حکومەت لە هەموو لایەنەکانیدا هەوڵی زۆری داوە  بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی سەرژمێرییەکە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، و بە شێوەیەک کە دڵنیای بدات لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی،کە ئەم هەوڵانە کاریگەریان لەسەر سەرکەوتنی پڕۆژەی گەشەپێدان هەیە بەو ئامانجانەی کە بۆیان هاتووە.