بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی تەقاندنەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی لە ئەبوغرێب بڵاوکردەوە.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : کاتژمێر یازدەی ئەم بەیانییە، تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراو لەلایەن فیرقەی شەشی سوپای عێراق ئەنجامدرا کە کەرەستەکە لە پاشماوەی جەنگ لە ناوچەکانی قەزای ئەبو غرێب بوو لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت.