بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند : نیوەی ئەوانەی لە بیمەی تەندروستی تۆمارکراون سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتین، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەو خزمەتگوزارییانەی لە بیمەی تەندروستیدا پێشکەش دەکرێن نزیکە لە بەخۆڕایی.
"حەسناوی" لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند : بیمەی تەندروستی هەنگاوێکی جێگیرە بەرەو گەیشتن بەتەواوی بەرنامەکەی.
ئاماژەی بەوەشدا : کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەرنامەکەدا ناویان تۆمارکراوە گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن کەس.
ڕاشیگەیاند : نیوەی ئەوانەی خۆیان لە بیمەی تەندروستی تۆمار کردوە لە پۆلی چاودێری کۆمەڵایەتین،کە خزمەتگوزاری تەندروستی نزیکە لە بێ بەرامبەر یان بە پارەیەکی زۆر کەمە، جا چ لە کەرتی گشتی بێت یان کەرتی تایبەت.
ڕوونیشیکردەوە: کە کارمەندانیش سوودمەندن لەم بەرنامەیە و ئەو پاڵپشتییەی کە بۆ هەندێک خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت لە سەدا 75بۆ 90دەگۆڕدرێت.
وەزیری تەندروستی جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا لە گرنگی ئەم بەرنامەیە بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی زۆرترین سوودی لێی کردەوە، هەروەک داوای لە میدیاکان دەکات ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو هاوڵاتیاندا.