بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران و بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەکە لەڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سوک بۆ مامناوەند لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و ناوچەکانی باشوور، و لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە، هەروەك بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا 22 دەبێت و لە دیالە 20 و لە ئەنبار و سەلاحەددین 19 و نەینەوا و هەولێر 18و دەهۆك 17 و کەربەلا و نەجەفی پیرۆز 23و بابل و موسەننا 24 و زیقار و میسان و بەسرە 26 دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: ئاسمان بۆ ڕۆژی سێ شەممە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت،لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند،کە هەندێکجار بارانەکە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات بەخوڕ ، دەبێت هەندێکجاریش ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لە هەندێک شوێن لە ناوچەکانی باکور هەیە و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی ،بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو،ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێکی سووک لە ناوچەی باکور، هەروەها ئەگەری بەفربارین لە هەندێک شوێن هەیە،و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات،بەڵام لە ناوچەکانی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی: ڕەوشی کەش وهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە تەواوی ناوچەکانی وڵاتدا.